zagros news agency

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن پێشوازیی لە دەستەی چاودێری و بەدواداچوون کرد

 

ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ١١ی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی بەش، سەرنووسەر و بەڕێوەبەر و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان، پێشوازیی لە ئامینا زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدواداچوون و ئەندامان و هەڤاڵانی دەستە کرد.

 

کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوەچوو، کە سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، سەروەریان بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەستی پێکرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، ئامینا زکری بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدوداچوون باسی لە دۆخی سیاسی، هەنگاوەکانی پارتی و پرەنسیپە ڕێکخراوەییەکان کرد و، ڕۆڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و پاراستنی گوتاری هێمن و پێکەوەژیان لەسەر بنەمای بەهاکانی ڕێبازی بارزانی بەرز نرخاند.

 

د.سالار عوسمان وێڕای بەخێرهاتن، تیشکی خستە سەر کار و هەنگاوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بۆ پەرەپێدانی کایەی ڕۆشنبیری و پێشخستنی دامەزراوە میدیاییەکان لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتمانیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت دەکات

یاسین

لیستی سەرجەم ناوەکانی ئەمڕۆی تیرو پشکی دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران

سەڵاح