zagros news agency

کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا بەهۆی یاسای نوێی سنووردارکردنی هەرزەکارانەوە سکاڵا لەسەر ویلایەتی کالیفۆرنیا تۆمار دەکەن

 

کۆمپانیاکانی مێتا و گووگڵ و تیک تۆک بە هاوبەشی سکاڵایەکی یاساییان دژی داواکاری گشتی ویلایەتی کالیفۆرنیا تۆمار کرد دژی یاسایەکی نوێ کە بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ مێرمنداڵانی خوار تەمەنی شازدە ساڵ سنووردار بکات ئەم کۆمپانیا زەبەلاحانە جەخت لەوە دەکەنەوە کە یاساکە مافی ئازادی ڕادەربڕین پێشێل دەکات و بەربەست دەخاتە بەردەم دەستڕاگەیشتنی گەنجان بە زانیارییەکان لە تۆڕی ئینتەرنێتدا هاوکات لایەنگرانی یاساکەش دەڵێن ئەم ڕێکارە بۆ پاراستنی تەندروستی دەروونی هەرزەکاران و دوورخستنەوەیانە لە زیانە ئەگەرییەکانی پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکان کە لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە مایەی نیگەرانییەکی گەورە لە سەرانسەری جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێبەر ئەحمەد: لەکابینەی نۆیەم چاکسازیی گرنگ لە ئەدای دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ کراوە

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌نعای بۆمباباران کرد

سەڵاح

هەناردەی فەرەنسا بۆ عێراق بە رێژەی 36%ـی بەرز دەبێتەوە

یاسین