zagros news agency

کێشەی نێوان مباپێ و زیدان ئاشکرا دەبێت

لەسەروبەندی یارییە نێودەوڵەتیەکاندا ڕۆژنامەنووسێکی فەڕەنسی ئاشکرای دەکات کێشەیەکی زۆر هەیە لەنێوان کیلیان مباپێ و زینەدین زیدانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئەوەشی ئاشکرا کردوە مباپێ خۆی نەیویستووە بەرامبەر ئیتاڵیا یاری بکات پێکانەکە تەنها بیانوو بووە نەک ناچار بووبێت.

سێریڵ هانونا لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بە ڕاشکاوانە وتی؛مباپێ ئێستا دووچاری کێشە بۆتەوە لەگەڵ زیدان بەهۆی پێگەی یاری کردنی لەیاریگا،کە ڕاهێنەر بڕیاریداوە یاریزانەکە لە باڵی ڕاست یاری بکات بۆ چەقی هێرشبەریش پشت بە عوسمان دێمبێلی ببەستێت،ئەمەش مباپێ زۆر نیگەران کردوە تەنانەت لەکۆتا گفتوگۆیان بەڕاشکاوانە زیدان وتووێتی ئەگەر ناتەوێ یاری بکەی دەتوانی بڕۆی.

هانۆنا ئەوەشی ئاشکرا کردوە زیدان زۆر توندە لەگەڵ مباپێ جیاواز لە دیشامپ،کە ئەویان نەرم بوو تاڕادەیەکی زۆر و چاوپۆشی لە زۆر بابەت دەکرد،بەڵام ڕاهێنەرەکەی ئێستای فەڕەنسا بۆ ئەو بابەتانە ئامادەی سازش نییە و دەیەوێت قسە یەکەم و کۆتایی لەلای خۆی بێت هەر یاریزانێکیش ناڕازی بێت دوور دەخرێتەوە ئەگەر هەر پێگەیەکی هەبێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارتێتا؛ هەموو شتێک دەکەین بۆ بردنەوە

sarkar

لالیگا.. جیرۆنا شکستی بە بەرشەلۆنە هێناو ریالی کردە پاڵەوان

یاسین

گواردیۆلا؛ بەهۆی زۆری گۆڕانکاریەوە شکستمان هێنا

یاسین