zagros news agency

هەولێر؛ ئاگادارییەک بۆ ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە و خەمڵاندنیان بۆ نەکراوە

ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەکرێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە بەهۆی لافاوەکەی دواییەوە زەرەر و زیان بە ماڵ و موڵک یان ئۆتۆمبێلەکانیان گەیشتووە و تا ئێستا لەلایەن تیمە پەیوەندیدارەکانەوە خەمڵاندنیان بۆ نەکراوە.

بەپێی ئاگادارییەکە، ئەو هاووڵاتییانەی ئەم حاڵەتانەی خوارەوە دەیانگرێتەوە، دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بکەن:

١. ئەو ماڵانەی کە تیمەکانی ناوەندی قەیرانەکان سەردانی نەکردوون و هیچ خەمڵاندنێکیان بۆ نەکراوە.
٢. ئەو هاووڵاتییانەی لە کاتی سەردانیکردنی تیمەکاندا، بە هەر هۆکارێک بێت لە ماڵەوە نەبوون.
٣. ئەو کەسانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە لافاوەکەدا زیانی پێگەیشتووە و تا ئێستا دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامەکانیان پێشکەش نەکردووە.

داوا لە هاووڵاتییانی زیانلێکەوتوو دەکرێت، بە مەبەستی تۆمارکردنی زانیارییەکان و گەیشتنی تیمەکانی خەمڵاندن بۆ لایان، لە ڕێگەی نامەی بەرنامەی (واتسئاپ)ـەوە پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن:

  • ژمارەی تایبەت بە زیانی ماڵان (واتسئاپ): 07516407861

  • ژمارەی تایبەت بە زیانی ئۆتۆمبێل (واتسئاپ): 07512146500

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌په‌له‌..مافی مرۆڤ بۆ زاگرۆس: ئه‌شكه‌نجه‌دانی دیله‌كانی لاله‌زار له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ له‌سه‌ر عێراقیش ده‌كه‌وێت

یاسین

دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران پێش دانیشتنی دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی وەزاری کۆدەبێتەوە

یاسین

وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکاندنێکی دیکە بۆ کرێی خوێندن دەکات

یاسین