zagros news agency

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وردەکاریی ناردنی غازی ماڵان ئاشکرا دەکات

 

بەرپرسێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاشكرای دەكات، تاوەکوو كاركردن له‌ کۆرمۆر ئاسایی دەبێتەوە، ڕۆژانە 760 تۆن غازی شل و غازی ماڵان لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت. دەشڵێت: “لەوانەیە سبەی یەکشەممه‌ هەموو ڕێکارەکان تەواو بێت و دەست بە بارکردن و ناردنی غاز بکرێت.”

فەلاح سەید مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی نەوت و كانزاكان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان  رایگەیاند: “دوای هەوڵی وەزارەتمان غازی شل و غازی ماڵان لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان و دابەشی پارێزگاکان دەکرێت.”
ئاشکراشی کرد: “ڕۆژانە 300 تۆن بۆ پارێزگای هەولێر 200 تۆن بۆ پارێزگای دهۆک 260 تۆن بۆ پارێزگای سڵێمانی ده‌نێردرێ، تاوەکوو کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ دەکەوێتەوە کار بەرهەمهێنانی غازی شل LPG دەست پێ دەکاتەوە دەنێردرێت بۆ پارێزگاکان.”
ئاماژەی بەوەش دا: “ڕەزامەندی وەزارەتی نەوت دراوە لەسەر دابینکردنی، بەڵام هەندێک ڕێکاریی ئەمنی ماوە لە کۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزاری غاز، بۆ تانکەرەکانی کۆمپانیای گواستنەوەی غازەکە، لەوانەیە ڕۆژی یەکشەممە هەموو ڕێکارەکان تەواو بێت، دەست بە بارکردن بکرێت.”
بەرپرسەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دڵنیایی دایە هاووڵاتیان غازی ماڵان و غازی شل بەردەستە و زیاتریش دەبێت و بەشی هەموو پێداویستییەکان دەکات.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ ده‌ستیپێكرد

سەڵاح

ئامارەکانی موحەمەد سەڵاح لیڤەرپول نیگەران دەکات

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە و پرسی مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوت تاوتوێ دەكا

سەڵاح