پۆلیسی پارێزگای هەولێر ، بەشی نەهێشتنی تاوان .نوسینگەی باکوور تۆمەتبارێکیان بەناوی (م.ش.ی)دەستگیرکرد کە چەندین تاوانی رێگری و دزییکردن و تەقەکردنی ئەنجامداوەو لە چەندين بنکەو نوسينگەی تر داواکراوە.
لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست گیرا بەسەر :
چەکێکی کڵاشینکۆف و دەمانچەیەک و
(١) مخزنی ٧٥ی و (٢) مخزنی کڵاشینکۆف
(٢) مخزنی دەمانچە
(٩٣) فیشەکی کڵاشینکۆف و (١٦) فیشەکی دەمانچە برێک لە مادەی هۆشبەر.
تۆمەتبار لە ئێستادا لەچوارچێوەی ڕێکارە ياساييەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
ڕاگەياندنی بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێر

