zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵی گشتیی چین دەکات

 

پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ لیو جون، كونسوڵى گشتيى ‌کۆماری میللیی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئاشتی و ئارامیی عێراق و ناوچەکە کرایەوە.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەروەها هەردوولا جەختیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی

یاسین

سەوزترین شاری ئەورووپا لەکوێیە؟ ڕاگەیاندنی هەشت شار بۆ قۆناغی کۆتایی ۲۰۲۸  

سەڵاح

وەزارەتى خوێندنى باڵا: ڕاوندى سێیەمى پێداگۆجی لە دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی دەکرێتەوە

سەڵاح