وەفدێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کۆچ لە ڤیەننایە.
لە پەراوێزی کۆنفرانسدا، بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ بەڕێز گێرهاید کارنەر، وەزیری فیدراڵی ناوخۆی نەمسا ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دۆستانە و مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا کردەوە. گفتوگۆ کرا دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی، بەڕێوەبردنی کۆچ، و ئاوڕدانەوە لە دەرفەتەکانی هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی ئاسایش و سەقامگیریدا

