zagros news agency

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌ڵمانى كۆ بووه‌وه‌

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/11/17، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو ڕیم ئالابالى ڕادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا و بەرپرسانی وەزارەت و به‌ڕێز کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا، پێكهاتبوو.

لە کۆبوونەوەيه‌کدا، پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، برەودان بە هاریکاریی هاوبەش لە بوارەکانی گەشەپێدان، ئابووری، وەبەرهێنان و بەردەوامیی پشتیوانییەکانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیا لە بوارە جیاوازەکاندا دووپات کردەوە و جەختی لە خواستی هەرێمی کوردستان بۆ فراوانکردنی پەیوەندی و هاریکارییەکان لەگەڵ ئەڵمانیا کردەوە.

لای خۆیەوە، خاتوو ڕادۆڤان خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و پابەندیی وڵاتەکەی بە بەردەوامیی پشتیوانی و هاریکاری لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئابووری و گەشەپێدان و سەقامگیریدا دووپات کردەوە.

دۆخی ئێزدییان، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو كه‌ به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، ئاماده‌ى بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا بڕیارەکەی ئێران بۆ ڕاگرتنی هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆمی بە “قبووڵنەکراو” وەسف دەکات

سەڵاح

هه‌ولێر… كارگه‌یه‌كی دروستكردنی شیرینی داخرا

سەڵاح

ڕاپۆرتی كۆتایی پرۆژەی ماستەرپلانی هەولێر (2050) ئامادە دەكرێت

یاسین