zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

 

ڕۆژی سێشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەلێكساندەر گارسیا باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عێراق كرد.

لەدیدارەكەدا كە بەڕێز ئیمانوێل مینیۆ كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عێراق وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە لە هەموو كاتێكدا وڵاتەكەی بە بایەخەوە سەیری ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانی دەکات و ئەوەشی خستەڕوو كە سیاسەتی فەرمیی فەڕەنسا پشتیوانیكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییە هەمەلایەنەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستانە. چونكە هەرێمی كوردستان ڕۆڵێكی كاریگەر لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەكەدا دەگێڕێت.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عێراقی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە تازەكەیدا. جەختیشی لەوە كردەوە كە گەلی كوردستان بەچاوی ستایش و ڕێزەوە سەیری گەل و حكوومەتی فەڕەنسا دەكات بۆ هەموو ئەو پاڵپشتییانەی بەرانبەر گەلی كوردستان هەیانبووە و ڕاشیگەیاند هەرێمی كوردستان شانازی بەو پەیوەندییانە دەكات و پەیوەندیی نێوان هەردوولا لە ئەولەوییەتەكانی ئێمەیە.

بارودۆخی سیاسیی هەرێم و دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و خوێندنی سوریا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

هێرشی درۆنی؛ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی و سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین