زنجیرەی سیخوڕی بەریتانی “Black Doves” لە 5ی تشرینی دووەمی 2026 بە وەرزی دووەمەوە گەڕایەوە سەر تۆڕی نێتفلێکس، لەم وەرزەشدا 6 ئەڵقەی نوێ پێشکەش دەکات کە درێژە بە چیرۆکی هەردوو سیخوڕی نهێنی هێلین و سام دەدات، کە لەلایەن کیرا نایتلی و بێن ویشاو رۆڵیان دەگێڕدرێت.
رووداوەکانی زنجیرەکە لە دەوری هێلین دەسووڕێنەوە کە بە نهێنی وەک سیخوڕ کار دەکات و دوای تیرۆرکردنی خۆشەویستەکەی ناچار دەبێت هاوکاری لەگەڵ سام بکات، هاوکات ژیانی زیاتر ئاڵۆز دەبێت کاتێک هاوسەرەکەی واڵاس، کە ئەندرۆ بۆکان رۆڵی دەگێڕێت، پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وەردەگرێت و ئەمەش مەترسییەکانی سەر کارە نهێنییەکەی زیاتر دەکات.
سەرەڕای ئەوەی وەرزی دووەم بە کۆتاییەکی کراوە تەواو بوو و چارەنووسی کەسایەتییەکانی بە نادیاری هێشتەوە، نێتفلێکس تەنیا ئێستا بڕیاری فەرمی بۆ نوێکردنەوەی زنجیرەکە بۆ وەرزی سێیەم نەداوە، بەڵام جۆ بارتۆن بەرهەمهێنەری جێبەجێکار گەشبینی خۆی بە بەردەوامبوونی کارەکە نیشان دا.

