zagros news agency

بە بڕیاری دادگەی ئیسپانیا بە ملیۆنان دۆلار بۆ شاکیرا دەگەڕێتەوە

لە پێشهاتێکی یاسایی گەورەدا، کۆتایی بەو ململانێ یاساییە چەند ساڵەیە هات کە بەرۆکی ئەستێرەی جیهانی شاکیرای گرتبوو. دادگەی باڵای ئیسپانیا بڕیارێکی کۆتایی و بنبڕی لە بەرژەوەندی ناوبراو دەرکرد و بە تەواوی لە تۆمەتی سەرپێچی و خۆدزینەوە لە دانی باج بێبەری کرد.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی دادگا کە ئاژانسی “ڕۆیتەرز” بڵاویکردووەتەوە، دادگەی باڵا بڕیاری دا بە لادانی سەرجەم ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی شاکیرا کرابوون لە دۆسیەی ناسراوی باجدا.

دادگە وەزارەتی خەزێنەی ئیسپانیای پابەند کردووە بە گێڕانەوەی بڕی زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ شاکیرا، کە ئەم بڕە پارەیە پێشتر وەک سزا و سوودە کەڵەکەبووەکانی لەلایەن هونەرمەندەکەوە درابوو.

بنچینەی کێشەکە دەگەڕایەوە بۆ تۆمەتگەلێک کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئاڕاستەی شاکیرا کرابوون سەبارەت بە ماوەی نیشتەجێبوونی لە ئیسپانیا و شێوازی ئەژمارکردنی ئەو باجەی کە خرابووە سەری، بەڵام بڕیارەکەی دادگەی باڵا خاڵی کۆتایی لەسەر ئەم دۆسییە ئاڵۆزە دانا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی بەهۆی بارانەوە بێ کارەبا بوون

سەڵاح

به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

سەڵاح

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART