هونەرمەندی لوبنانی، هەیفا وەهبی، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆییەکی نا روون لە هەژمارە فەرمییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پرسیار و مشتومڕی لای هەوادارانی دروست کرد.
هەیفا تەنیا هیچ نووسینێکی لەگەڵ ڤیدیۆکەدا دانەنەاوە کە ناوەڕۆکەکەی ڕوون بکاتەوە، ئەمەش وایکرد هەوادارانی پێشبینی جۆراوجۆر لەبارەی سوپرایزە چاوەڕوانکراوەکە بکەن، لە نێوان بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکی نوێ یان پێشکەشکردنی پڕۆژەیەکی هونەریی جیاواز لە ماوەی داهاتوودا.
ڤیدیۆییەکە واژۆی هەریەک لە یوسف تامر و ڕەعد عاسم تاجی لەسەر بوو، بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە سەبارەت بە پڕۆژەکە یان بەشداربووانی ئاشکرا بکرێت.
لەسەر ئاستی چالاکییە گۆرانیبێژییەکانی، هەیفا وەهبی کۆمەڵێک گۆرانیی لە چوارچێوەی بەشی سێیەمی ئەلبوومەکەی بە ناوی “مێگا هەیفا” بڵاوکردەوە، لەوانە “نۆغا”، “سیبۆ سیبۆ و “لوک لوک”. ئەم گۆرانییانە شێوازی میوزیکیی هەمەجۆر پێشکەش دەکەن کە ئاوازی گەنجانە و شێوازی نمایشکارانە تێکەڵ دەکەن، وەک بەشێک لەو ئاراستە هونەرییەی کە لە ئەلبوومەکەدا پەیڕەوی کردووە.

