سەدان ماڵپەڕی جیهانیی ناسراو کە لە نێویاندا سی ئێن ئێن و ئیکیا و زووم هەن ڕووبەڕووی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بوونەتەوە کە تێیدا هاککەرەکان توانیویانە کۆدی زیانبەخش بچێنن بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی ئەو پێگانە تووشی پەلاماری ئەلیکترۆنی بکەن ئەم هێرشە لە ڕێگەی برۆسەرەوە بە شێوەیەکی تایبەت هەوڵی دزینی دراوە دیجیتاڵییەکان و دۆزینەوەی کەلێنی ئەمنی لە سیستەمی مۆبایلە زیرەکەکانی ئایفۆندا دەدات بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرەکان و شارەزایانی بواری ئاسایشی زانیاریش هۆشداری دەدەن کە ئەم پەلامارە یەکێکە لە ئاڵۆزترین شێوازەکانی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆس بە هۆی بەکارهێنانی ماڵپەڕە باوەڕپێکراوەکان بۆ فریودانی بەکارهێنەران.

