پێنێلۆپی کروز لە رێوڕەسمی “ELLE Women in Hollywood” لە 16 تشرینی دووەمدا، باسی لە کاردانەوەی چاوەڕواننەکراوی بینەران کرد دوای نمایشی فیلمی “The Invite“.
پێنێلۆپی کروز گوتی، هەندێک کەس سوپاسی ستافی فیلمەکەیان کردووە لەبەر ئەوەی بڕیاری جیابوونەوەیان داوە، لەو بڕوایەدایە فیلمەکە زۆر راشکاوانەیە و دەتوانێت گفتوگۆی پێویست بهێنێتە ئاراوە.
هەندێکی دیکە ئاماژەیان بەوە کردووە، فیلمەکە یارمەتی داون کێشەی پەیوەندییەکانیان چارەسەر بکەن، لە کاتێکدا بەشێکی دیکە راستەوخۆ سوپاسی کۆتاییهێنان بە هاوسەرگیرییەکانیان کردووە.
لە فیلمەکەدا ئێدوارد نۆرتن و سێس رۆگن و ئۆلیڤیا وایڵد بەشدارن، کە وایڵد هاوکات دەرهێنەریشە و کروز ستایشی هێمنی و لێهاتوویی ئەوەی کرد لە بەڕێوەبردنی سەرجەم بەشەکاندا.
چیرۆکی “The Invite” لەبارەی دوو هاوسەرە کە میوانداری دوو هاوسەری دیکە دەکەن و ئێوارەکە دەگۆڕێت بۆ پرسیارکردن لە هاوسەرگیری و پابەندبوون. کروز هەروەها باسی لە پەیوەندیی خۆی لەگەڵ خاڤیێر باردێم کر کە 33 ساڵە یەکتر دەناسن.

