zagros news agency

به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس: کابینەی نۆیەم؛ قەبارەی وەبەرهێنان لە کوردستان 25 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

 

به‌پێی به‌دواداچونی ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری، کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. بەهۆی ئەو ئاسانکاری و پاڵپشتییانەی پێشکەش بە وەبەرهێنەران کراون، کەرتی وەبەرهێنان گەشەسەندنێکی خێرای تۆمارکردووە.

به‌پێی به‌دواداچونیزاگرۆس ئەم بووژانەوە ئابوورییە لە جێبەجێکردنی 856 پڕۆژەی جۆراوجۆردا رەنگی داوەتەوە، کە تێکڕای سەرمایەی وەگەڕخراو تێیاندا گەیشتووەتە 25 ملیار و 298 ملیۆن دۆلار، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ رەخساندنی دەیان هەزار هەلی کار و بونیاتنانی ئابوورییەکی فرەڕەهەند کە متمانەی وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی بەهێز دەکات.

 

کۆی گشتیی سەرمایەی پڕۆژەکان بەسەر سێکتەرە جیاوازەکاندا بەم شێوەیە دابەش بووە:کەرتی نیشتەجێبوون: وەک هەنگاوێک بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی شایستە و مۆدێرنکردنی شارەکان، 102 پڕۆژەی تێدا جێبەجێ کراوە بە گوژمەی (8,527,951,034 دۆلار).کەرتی گەشتیاری: بە ئامانجی برەودان بەم کەرتە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و راکێشانی گەشتیاران، 118 پڕۆژەی گەشتیاری بە سەرمایەی (7,913,550,188 دۆلار) خراونەتە واری جێبەجێکردنەوە.کەرتی پیشەسازی: بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردن و پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆ، 205 پڕۆژەی پیشەسازی بە گوژمەی (4,959,147,597 دۆلار) مۆڵەتیان پێدراوە.کەرتی بازرگانی: ئەم سێکتەرە زۆرترین ژمارەی پڕۆژەی تێدا مۆڵەت پێدراوە کە پێکدێت لە 246 پڕۆژە بە سەرمایەی (1,901,806,111 دۆلار).کەرتی کشتوکاڵ: بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراک و پاڵپشتیکردنی جووتیاران، 30 پڕۆژەی کشتوکاڵی بە سەرمایەی (638,312,954 دۆلار) جێبەجێ کراون.کەرتی فێرکردن: 73 پڕۆژەی پەروەردەیی و فێرکاری بە گوژمەی (551,014,405 دۆلار) مۆڵەتیان پێدراوە.کەرتی تەندروستی: 47 پڕۆژەی تەندروستی و نەخۆشخانە بە سەرمایەی (451,621,722 دۆلار) خراونەتە خزمەتەوە.کەرتی وەرزش، هونەر، خزمەتگوزاری و بانکی: بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەردەمیانە، لایەنە خزمەتگوزاری و داراییەکان بەم شێوەیە پەرەیان پێدراوە:

کەرتی وەرزش: 19 پڕۆژە بە گوژمەی (150,552,124 دۆلار).

کەرتی خزمەتگوزاری: 10 پڕۆژە بە گوژمەی (105,473,482 دۆلار).

کەرتی هونەری: 3 پڕۆژە بە گوژمەی (76,355,538 دۆلار).

سیستەمی بانکی: 3 پڕۆژەی مۆدێرن بە گوژمەی (22,169,784 دۆلار).

هەواڵی پەیوەندیدار

مەکینە گریس بووەتە یەکێک لە دیارترین دەموچاوەکانی هۆلیوود

ART

کاوە زۆهێر، رێڤەبەرێ بزاڤا رەوشەنبیری ل ئاکرێ وەغەرا دوماهیێ کر

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە

یاسین