بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، کەشى پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هەردوو ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی (١٩ و ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیش ئاسمان بەگشتی هەوراوی دەبێت و نمەباران زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.
کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٩-١١-٢٠٢٦):
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. سەبارەت بە دابارین، لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور دەبارێت و بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەنتەری پارێزگای دهۆک و سنووری ئیدارەی سۆران بەشێوەی نمەبارانی کەم. هەروەها پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو شەپۆلە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینیش بگرێتەوە، بەڵام ڕێژەی دابارینەکە لە ناوچە شاخاوییەکاندا زیاتر دەبێت.
-
خێرایی و ئاراستەی با: با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت بە خێرایی (١٠ – ٢٠) کم لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی گۆڕاو دەبێت.
-
مەودای بینین: لەنێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی داباریندا دادەبەزێت بۆ (٦ – ٨) کم.
-
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ (بە پلەی سیلیزی):
-
گەرمیان: ٢٤ پلە
-
هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و چەمچەماڵ: ٢٠ پلە
-
دهۆک: ١٨ پلە
-
زاخۆ: ١٧ پلە
-
پیرمام و ئاکرێ: ١٦ پلە
-
حاجی ئۆمەران: ١١ پلە
کەشوهەوای سبەی هەینی (٢٠-١١-٢٠٢٦):
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە سبەی هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵیدا نمەبارانی کەمی لابەلا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا کاریگەریی بارانبارینەکە لاواز دەبێت.
-
خێرایی و ئاراستەی با: با لەسەرخۆ دەبێت بە خێرایی (٥ – ١٥) کم لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت.
-
مەودای بینین: هاوشێوەی ئەمڕۆ لەنێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت و لە کات و شوێنی دابارینیشدا دەبێتە (٦ – ٨) کم.
-
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی (بە پلەی سیلیزی):
-
گەرمیان: ٢٥ پلە
-
هەڵەبجە: ٢١ پلە
-
چەمچەماڵ: ٢٠ پلە
-
هەولێر: ١٩ پلە
-
سلێمانی و دهۆک: ١٨ پلە
-
زاخۆ: ١٧ پلە
-
ئاکرێ: ١٦ پلە
-
پیرمام: ١٥ پلە
-
حاجی ئۆمەران: ١٢ پلە

