zagros news agency

لە دهۆک زیاتر لە ٣ هەزار و ٦٠٠ پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کران

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، بە ئامادەبوونی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و بەرپرسانی ئیداریی دەڤەرەکە، لە ڕێگەی تیروپشکی ئەلیکترۆنییەوە ٣,٦٨٧ پارچە زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەش کران کە مەرج و رێنماییەکان دەیانگرێتەوە.

پرۆسەی دابەشکردنی ئەم قۆناغە بەپێی سنووری شارەوانییەکان بەمشێوەیە بوو:

  • قەزای ئاکرێ: ١,٦٦٣ پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی سنووری شارەوانییەکانی (بجێل و کەلات).

  • قەزای سێمێل: ١,٢٣٦ پارچە زەوی بۆ سنووری شارەوانیی (مسێریک).

  • قەزای بەردەڕەش: ٧٨٨ پارچە زەوی بۆ سنووری شارەوانیی (ڕۆڤیا).

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک دەستخۆشی لە سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و شارەوانییەکان کرد بۆ ڕاییgroupکردنی مامەڵەکان و ڕایگەیاند: “لە قۆناغەکانی ڕابردوودا ٢٦ هەزار پارچە زەوی دابەش کراون و پرۆسەکەش بەپێی ڕیزبەندی و ڕێنماییەکان بەردەوام دەبێت تا هەموو ئەو فەرمانبەرانەی مافیان هەیە سوودمەند دەبن.”

لە مەراسیمی تیروپشکەکەدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حزبی و حکوومی لەوانە داواکاری گشتی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و قایمقامەکانی ئاکرێ، سێمێل و بەردەڕەش ئامادە بوون.


هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی سلێمانی دێنێت

یاسین

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

منداڵێک بە شیعرێک دژی ژیریی دەستکرد خەڵاتێک دەباتەوە

ART