ئەسرین عاسی شوانی
هەرێمی کوردستان، وێڕای بوونی ڕێبەر و پێشمەرگە جەنابی سەرۆک بارزانی کە چەتری کۆکەرەوەی هەموانە، بە خۆشحاڵی و خۆشبەختییەوە سەرۆکوەزیرانێکی هەیە؛ بەهێز، جدی، ورد، دووربین، ورەبەرز، خاوەن متمانە و ئیرادە. سەرۆکوەزیرانێک کە لە خۆشی و ناخۆشیدا، لە تەنگانە و خۆشگوزەرانیدا، لەگەڵ خەڵکی کوردستاندایە و لەناو جەماوەردایە. بۆیە نەک هەر یاران و دڵسۆزان خۆشیان دەوێت، بەڵکو تەنانەت نەیارانیشی لە ناخەوە پێی سەرسامن؛ هەر ڕۆژە و ڕاگەیاندنی پرۆژەیەک بۆ خزمەتی خەڵک دەکات، هەر ڕۆژە و بەردی بناغەی پرۆژەیەکی نوێ دادەنێت و ڕێگە بۆ پرۆژەیەکی تر خۆش دەکات.
مەسرور بارزانی کە لە میدیاکاندا دەردەکەوێت و دەدوێت، خەڵکی کوردستان—تەنانەت ئەو کەسانەش کە پێچەوانەی دەپەیڤن—هەموان هێز و هیوای لێ وەردەگرن. لەبەر ئەوەیە کە لایەنە نەیارەکانی پارتی و کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دوژمنانی کورد، بەردەوام دەیانەوێت هێرشی بکەنە سەر و خەڵکی کوردستانی لێ بێهیوا بکەن.
بەڵام کاک مەسرور بارزانیی سەرۆکوەزیران، هەمیشە بە یەک شت وەڵام دەداتەوە:
پرۆژەی نوێ بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.
بۆیە هەمیشە دڵنیا بن، ئەوەی دژی کاک مەسرور بارزانی قسە دەکات، دوژمنی کورد و کوردستانە و نایەوێت کوردستان پێشبکەوێت و خەڵکەکەی دڵخۆش و خۆشگوزەران بن.

