zagros news agency

مەسروور بارزانى، بەکردار ئاوەدانى بەرپرسیارێتى مێژوویی بەرامبەر کوردستانێکى بەهێزوخۆڕاگر

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

دواى دوو ساڵ لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و سەرکەوتنى پرۆسەیەکى دیموکراسى و تێکشکاندنى خەونى ناحەزانى کورد، جارێکى دیکە بە هەوڵ وهیمەتى دڵسۆزانى ئەم خاک و نیشتیمانە پەرلەمانى کوردستان بە شێوەیەکى یاسایی و دیموکراسی کارا کرایەوە، وێراى ئەوەى لەماوەى رابردوو پارتى دیموکراتى کوردستان لەگەڵ گشت هێز ولایەنەکان هەوڵى کاراکردنەوەى پەرلەمان و پێکهێنانى حکوومەتێکى نوێدا ، بەڵام ئەوانەى بەرژەوەندى کەسى و حزبییان بەلاوە گرنگ بووە خۆیان لێ پاشگەز دەکردەوە و چاوەروانى هەرەسهێنانى قەوارەى هەرێمى کوردستان یان دەکرد
بە هەڵوەستەکردن لە سەر کاروپرۆژەکانى حکوومەتى کوردستان لە نێو بارودۆخێکى سەخت و پڕ ئاڵنگاری سیاسى و ئابوورى و سەربازی، پارتى و سەرکردایەتى بارزانى ،بە ئیرادەیەکى پۆڵایین و شەونخوونى ڕووبەڕووى هەڕەشە و گەردەلوولى نەیارانى کورد بوونەوە و ڕێگەیان نەدا پەردەى ڕەشى بێ ئومێدى و تاریکى چۆک بە گەلى کورد دا بدات ، بەڵکو قەیران و گەمارۆ و هەڕەشەکانى گۆڕى بۆ پێشکەوتن و گەشەسەندن و زاڵبوونى رووناکى بەسەر ڕەشبینى و بێ هیوایدا
سەرۆکوەزیرانى کوردستان ، مەسروور بارزانى ، بە ئیرادەیەکى بەهێزوخۆڕاگرانە سەرکردایەتییەکى بێ وێنەى لە نێو کێشە و ئاستەنگەکان و قەیرانە دارایی و سیاسى و تەندروستییەکاندا ، نەک هەر چۆکى دانەنا و پاشگەزیان نەکردەوە ، بەڵکو بە پلان و بەرنامەى ستراتیژى لە هەموو بوارەکانى خزمەتکردن هەڵمەتێکى گشتگیرى بۆ تێکشکادنى بەربەستەکانى بەردەم کوردستان ئەنجام و زۆر خاکەڕایانە و بە ئیرادەیەکى بەهێزەوە دۆخى کوردستانى لە چەقبەستوویی سیاسى و ئابوورى و دیپلۆماسى گەیاندە و سەر شانۆى گەشەسەندووى ناوچەیی و نێودەوڵەتی

مەسروور بارزانى و تێکشکاندنى گەمارۆ و پیلانگێرییەکان بەردەم هەرێمى کوردستان

لەماوەى 7 ساڵى رابردوو، نەیارانى ناوخۆ و دەرەکى بۆ ئەوەى شکست بە پلانى گەشەسەندن و پێشکەوتنى کوردستان بگڕن ، هەموو جۆرە مینێکیی سیاسى و ئابوورى و داراییان لەبەردەم سەرۆکوەزیرانى کوردستان چاند، جگە لەوەى ناوچەکە و جیهان ڕووبەڕووى قەیرانى تەندروستى و دابەزینى نرخى نەوت و بڕینى بەشە مووچە و بودجەى کوردستان و ئینجا پیلانگێرییەکانى بەغدا و وڵاتانى دراوسی هەموو ئەمانە هەوڵێک بوون بۆ بێ ئومێدکردنى مەسروور بارزانى و دەستبەرداربوونى لەو بەرنامە و نەخشە ستراتیژییانەى کە ئامانج تێیدا ئەمڕۆى سەرکەوتن و پێشکەوتنى کوردستان بوو، بەڵام سەرۆکوەزیرانى کوردستان نەک هەر مینەکانى پووچەڵکردنەوە ، بەڵکو بە لۆژیک و دانایی خۆى خەونى نەیارانى کوردستانى شکست پێهێنا .

سەرۆکوەزیرانى کوردستان ، پێشکەوتن و خاکەڕاى و ئاوەدانى نیشتیمان
بەهەڵوەستەکردن لەسەر هەموو ئەو ئاڵنگارى و کێشانەى کە لە یەک کاتدا بۆ شکستهێنانى حکوومەتى کوردستان هاتنە ئاراوە ، جگە لەو لایەنانەى کە لەنێو حکوومەتى کوردستان خۆیان بەهاوبەش دەزانى و لەدەرەوەش وەک دوژمن و ئۆپۆزسیۆن مامەڵەیان دەکرد و بەهەموو توانایەکى میدیایی و چەواشەکارى بە بیرێکى تەسکى حزبى ئاستەنگیان لەبەردەم پرۆژە خزمەتگوزارییەکانى کوردستان دروست دەکرد تا ڕێگە لە گەشەسەندن وپێشکەوتنى کوردستان بگرن ، بەڵام کاروانى ئاوەدانى خێراتر بوو و خەون ومەرامەکانیان نەهاتەدى لەماوەیەکى کەمدا ، چەندین پرۆژەى ستراتیژى هەر لە ڕێگاوبانە ستراتیژیەکان و پرد و ئاسانکارى بۆ هاتوو و نزیککردنەوەى مەوداى نێوان شارەکان و ئینجا باشتربوونى جووڵە بازرگانییەکان بەوهۆیەوە سەرکەوتنێکى مێژوویی تۆمار کرد
هەروەها لە رووى گرنگیدان بە کشتوکاڵ و بەرهەمى ناوخۆیی وئینجا هەناردەکردنى بۆ وڵاتانى دەرەوە، ئامانجێکى لەمێژینە و لە بەرژوەندى جوتیارانى کوردستان بوو . جگە لەوەش گرنگیدان بە کەرتى ئاو و کارەبا و سامانێکى نیشتیمانى و دروستکردنى چەندین پۆند وبەنداو و چارەسەرکردنى کێشەى نەبوونى کارەبایی نیشتیمانى، هەموو ئەمانە پلان وستراتیژى حکوومەتى کوردستان بوو بۆ فەراهەمکردنى داهاتوویەکى گەش بۆ ئەم گەل و نیشتمانە
مەسروور بارزانى ، سەرکردەیەکى خاکەڕا و دڵسۆز بۆ کوردستانیان

ئەو قوتابخانە و ڕێبازەى کە تێیدا مەسروور بارزانى ، پەروەردە بوون ، خواپەرستى و مرۆڤدۆستى و کوردپەوەری و نیشتیمانپەوەرییە کە هەمووان ئاوێتەى یەکترن ، بۆیە هەمیشە لە هەموو قۆناغەکاندا ، هەستى بەرپرسیارێتى بەرامبەر بە هەموو تاکەکانی لە ئەستۆگڕتووە ، هەمیشە لە نزیکەوە سەردانى خەڵکى کردووە و لە گیروگرفتەکانیان کۆڵیوەتەوە و ئیتر هەر لە کڕێکارێک تا جووتیار و پێشمەرگە ، هەموو چین وتوێژەکان و بەڕۆحێکى کوردانە و خاکەڕایانە بەدوادچوونى بۆ هەموو کێشە و داواکارییکانى کردووە ، هەر ئەوەشە کە ئەمڕۆ متمانەى کوردستانیان و بارزانى و حکوومەتى کوردستان لە هەموو کاتێک بەهێزترە و خەڵکى چاوەروانى هەرچى زووتر پێکهێنانى کابینەى دەیەم دەکەن
بەدڵنییاییەوە، مەسروور بارزانى،چ وەک پێشمەرگەیەکى بڵیمەت و چ وەک سەرکردەیەکى بەهێزوخۆڕاگر ، هەمیشە لە چوارچێوەى کردار نەک دروشمى بێ بەڵێن هەنگاو ناوە و هەمیشە ئومێد و هیواى لە نێو دڵى کوردستانیان دروستکردووە ، خۆى بە بەرپرسیارزانییوە بەرامبەر بە گەل و قەوارەى کوردستان و هەموو دەستکەوتەکانى وەک چیاییەکى سەرکەش بەرامبەر ڕەشەبارى نەیارانى کورد وەستاوەتەوە و هەمیشە پەرۆشى وکاریکردووە لە پێناو بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە نیشتیمان و لە پێناو سەروەرى ویەکپارچەیی خاکى کوردستان ،چونکە هەموو ئەمانە بەرهەمى خەبات وخوێنى شەهیدان و ماندووبوونى پێشمەرگە وهەموو دڵسۆزانى ئەم نیشتیمانەیە

هەواڵی پەیوەندیدار

“بەری خۆر بە بێژینگ ناگیرێ”

دڵشاد

پاشەکشەی جوگرافی یان سازشی ناچاریی (خوێندنەوەیەکی جیۆپۆڵیتیکی بۆ ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران)

دڵشاد

شارێک چاوی دونیایی لەسەرە،کەچی لە زبڵ دا دەخنکێ

یاسین