نازم شێخانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە دامەزراوە سەرەکییەکانی بەڕێوەبردنی کاروباری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی ، لە ماوەی کارکردنیدا ڕووبەڕووی ژمارەیەک ئاستەنگ و قەیرانی جۆراوجۆری دەرەکی و ناوەخۆیی بویەوە،لەگەڵ ئەوەشدا، لە هەندێک بواردا هەنگاوی جۆراوجۆری ناوە و هەوڵی داوە خزمەتگوزارییە گشتییەکان پەرە پێ بدات، بنەماکانی دامەزراوە حکومییەکان بەهێز بکات و ئاستی ژیانی هاووڵاتیان باشتر بکات.
لە خوارەوە گرنگترین خاڵە ئەرێنییەکانی ئەم کابینەیە باس دەکەین:
١. چاکسازیی ئیداری و دارایی
یەکێک لە بوارە گرنگەکانی کاری کابینەی نۆیەم، دەستپێکردنی پرۆسەی چاکسازی لە دامەزراوە حکومییەکاندا بوو، لەم چوارچێوەیەدا، یاسای چاکسازیی دارایی و ئیداری جێبەجێ کرا و هەنگاو بۆ ڕێکخستنی مووچە و داهاتی فەرمانبەران نرا. هەروەها سیستەمی بایۆمەتری و پڕۆژەی «هەژماری من» دەستیان بە کار کرد، کە ئامانجیان ڕێکخستنی پرۆسەی مووچەدان، کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان و زیادکردنیشەفافیەت بوو، ئەم هەنگاوانە دەتوانن ببنە هۆی بەهێزکردنی متمانە بە دامەزراوە داراییەکانی حکومەت و هاتنی بانکە بازرگانیەکان بۆ نێو پرۆژەی خزمەتکردنی دارایی لەپاڵ پرۆژەی ئەژماری من یەکێک بوو لە خاڵ بەهێزەکانی ئەم کابینەیە
١. گەشەپێدانی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا گرنگییەکی زیاتر بە دیجیتاڵکردنی کارگێڕی حکومی دراوە ، بەکارهێنانی سیستەمە ئەلیکترۆنییەکان لە بواری تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، مامەڵە داراییەکان، بەڕێوەبردنی مووچە و پێشکەشکردنی سکاڵای هاووڵاتیاندا ، وەهەروەها دامەزراندنی ناوەندی داتا لە هەرێمدا هەنگاوێک بووە بەرەو نوێکردنەوەی ژێرخانی تەکنەلۆژی ، ئەم گۆڕانکارییانە دەتوانن کاتی مامەڵەکان کەم بکەنەوە و ئاستی خزمەتگوزاری بەرز بکەنەوە.
١. پەرەپێدانی وەبەرهێنان و ئابووری
یەکێکی دیکە لە خاڵە ئەرێنییەکان، هەوڵدان بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانییە، بە پێی ئامارە فەرمییە بڵاوکراوەکانی حکومەت، لە ماوەی ئەم کابینەیەدا ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی پیشەسازی، گەشتوگوزار، نیشتەجێبوون، بازرگانی، تەندروستی و پەروەردەدا پەسەند کراون و ئەم پڕۆژانە لە ئەگەری تەواوبوونیاندا دەتوانن ببنە هۆی دروستکردنی هەلی کار، زیادکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت. 
١. گرنگیدان بە ژێرخان و ڕێگاوبان
لە بواری ژێرخاندا، پڕۆژەی دروستکردن و چاککردنەوەی ڕێگاوبان، پرد و ڕێگەی نێوان شار و ناوچەکان یەکێک بووە لە بابەتە سەرەکییەکانی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگی ئەم پڕۆژانە لەوەدایە کە پەیوەندیی نێوان ناوچەکان ئاسانتر دەکەن، گواستنەوەی کەلوپەل و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان خێراتر دەکەن و دەتوانن هۆکارێک بن بۆ گەشەی بازرگانی و گەشتوگوزار. 
١. گرنگیدان بە کارەبا و وزە
یەکێک لەو هەنگاوانەی لە بواری وزەدا جێی باسە، دەستپێکردنی پڕۆژەی «ڕووناکی»یە، کە ئامانجی دابینکردنی کارەبایی ٢٤ کاتژمێرییە و ئەم پڕۆژەیە لەتەواوی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە و دەتوانێت یارمەتی خێزان و کەرتی تایبەت بدات و پشتبەستن بە مۆلیدە تایبەتییەکان کەم بکەنەوە زیاتر پشت بەپرۆژەی ڕوناکی ببەستن بەدرێژایی نێژووی حکومڕانی عێراق و هەرێمی کوردستان نەتوانراوە کارەبایی بیست چوار کاتژمێری دابین بکات ، بەڵام کابینەی نۆیەم مەحاڵی کردە کرداو روناکی بەردەوامی گەیاندە سەرجەم ناوچەکان ئەگەرچی دوژمن و نەیاران بەردەوام هەوڵی لەڤار بردنی ئەم پرۆژەیە دەدان بەڵام ئیرادەی بەهێزو پۆڵاین دڵنیام ئەم پرۆژەیە دەبێتە هەرە پرۆژە گرنگ و سەرکەوتوەکانی کابینەی نۆیەم 
١. پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی
کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ جۆراوجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی داوە. دروستکردنی سیلۆ، بەنداوی بچووک و پڕۆژەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی خۆراک لەو هەنگاوانەن کە ئامانجیان پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و بەهێزکردنی توانای بەرهەمهێنانە. هەروەها پشتگیری لە پڕۆژە پیشەسازییەکان دەتوانێت هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان دابین بکات. 
١. چاکسازیی هێزەکانی پێشمەرگە
لە بواری سەربازی و ئاسایشدا، ڕێکخستن و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە یەکێک بووە لە بابەتەکانی بەرنامەی کابینەی نۆیەم. ئەم پرۆسەیە ئامانجی ئەوەیە دامەزراوە سەربازییەکان لە چوارچێوەیەکی یاسایی و دامەزراوەیی ڕێکخراوتردا کار بکەن و توانای پیشەیی و ڕێکخستنیان بەرز بێتەوە. 
١. دروستکردنی هەلی کار بۆ گەنجان
یەکێک لە بابەتە گرنگە کۆمەڵایەتییەکان، هەوڵدان بۆ دابینکردنی هەلی کاری نوێ بۆ گەنجان و خوێندکارانی زانکۆکان بووە. بە پێی ڕاپۆرتی ئاماری حکومەت، لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە ١٣٠ هەزار هەلی کار لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە دروست کراوە. هەروەها گرێبەست بۆ ٣٨ هەزار مامۆستای وانەبێژ و هەنگاو بۆ دامەزراندنی ژمارەیەک لە دەرچووانی زانکۆکان نراوە. ئەم هەنگاوانە گرنگن، چونکە کاریابی یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی کۆمەڵگە. 
۸ـ پاراستنی ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکان
لە بواری ژینگەدا، هەندێک پڕۆژە بۆ پاراستنی دارستانەکان، زیادکردنی سەوزایی و چاودێریکردنی کوالێتی هەوا جێبەجێ کراون. هەروەها پاککردنەوەی زەوییەکان لە مین و تەقەمەنییە تەقینەوەییەکان و هەوڵدان بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان لەو کارانەن کە لە ڕاپۆرتە فەرمییەکاندا ئاماژەیان پێ کراوە، ئەم کارانە بۆ پاراستنی ژینگە و دڵنیابوون لە ژینگەیەکی تەندروست بۆ نەوەکانی داهاتوو گرنگییان هەیە بەتایبەت پشتێنی سەوزایی لەهەولێری پایتەخت وای کردوە ژینگە دۆستان ریکخراوەکانی ژینگە پارێزی بەئومێدەوە لەم پرۆژەیە بڕوانن بۆ ئەوەی ژینگەی هەولێر بەتەواوی خاوێن بێتەوەو بێتە ژینگەیەکی تەندروست . 
لەکۆتایدا و بە گشتی، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی کارکردنیدا لە چەندین بواردا هەنگاوی جۆراوجۆری ناوە و هەر بۆیە ئەم کابینە زتاتر لەهەموو کابینەکانی تر حکومەتی هەرێم کەوتۆتە بەر لاشاوی چەواشەکاری و دژایەتی کردنی لەلایەن هەندێک حزبی سیاسی بەنێو ئۆپۆزسیۆن یاخود باشترە بڵێم دوکانی سیاسی چونکە باش دەزانن کابینەی داهاتوو بوسەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی دەبێتە کابینەی خۆش گوزەرانی بۆ تەاوی کوردستان و هیچ شتێکیان نامینێ تاوەکو بان و پیازی پێوە بخۆن . 

