هاوژین ره‌سوڵ
هه‌رێمی كوردستان له سه‌رده‌می حوكمڕانیی مه‌سروور بارزانیدا، به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاوی له زۆربه‌ی بواره‌كاندا به‌خۆیه‌وه بینیوه. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئاسته‌نگی زۆر، مه‌سروور بارزانی له چه‌ند ساڵی رابردوودا توانیویه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و قۆناغێكی پێشكه‌وتووی سیسته‌ماتیك و به‌رهه‌مدار ببات. ئه‌گه‌ر له رووی ئاوه‌دانییه‌وه بڕوانینه پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه تا ئێستا، گۆڕانكارییه‌كان له بواره‌كانی رێگاوبان، گه‌شتوگوزار، كاره‌با، ئاو، به‌نداوه‌كان و وه‌به‌رهێناندا به روونی ده‌بینرێن. به به‌راورد به پێش سه‌رده‌می مه‌سروور بارزانی، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند گۆڕانكاری روویداوه. هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی به‌دیجیتاڵكردنی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چووه‌ته قۆناغێكی دیكه‌ی پێشكه‌وتنه‌وه، چونكه حكوومه‌ت توانیویه‌تی هه‌نگاوی زۆر باش بنێت له گۆڕینی سیسته‌می كاغه‌زه‌وه بۆ ئه‌لیكترۆنی. ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگ و رێگری بۆ تیمه‌كانی حكوومه‌ت دروست نه‌كرایه، ئه‌وا پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ڤه‌ره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و راپه‌ڕین هاوشانی هه‌ولێر، دهۆك و زاخۆ، پێشڤه‌چوونێكی دیكه‌یان به‌خۆیانه‌وه ده‌بینی. دیدگا و تێڕوانینی مه‌سروور بارزانی بۆ حوكمڕانی، خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانه به‌بێ جیاوازیی ناوچه‌گه‌ری و بۆچوونی سیاسی. سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی مه‌سروور بارزانی، بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانه؛ ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی، وه‌ك به‌دووسایدكردنی چه‌ندین رێگا و دامه‌زراندنی كارگه‌ی گه‌وره و ناوچه‌ی پیشه‌سازیی پێشكه‌وتوو، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
به‌رده‌وامبوونی مه‌سروور بارزانی له سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تدا له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندایه، چونكه هه‌بوونی سه‌رۆكێكی خۆڕاگر بۆ حكوومه‌ت، گه‌ره‌نتیی به‌رده‌وامیی پڕۆژه‌كان و مانه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی به‌هێزمان پێ ده‌به‌خشێت. له‌بیرمانه له سه‌رده‌می مه‌سروور بارزانیدا چه‌ندین قه‌یرانی گه‌وره و مه‌ترسیدار به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هاتن. یه‌كێك له‌و مه‌ترسییانه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆدا، كه لێكه‌وته‌ی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ئابووریی جیهان دروست كرد و نرخی نه‌وتی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاند. ئه‌گه‌ر خۆڕاگریی سه‌رۆكی حكوومه‌ت نه‌بوایه، كه‌م كه‌س ده‌یتوانی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م نرخی نه‌وت گه‌یشته ئاستی سفر و هه‌میش داهاتی ناوخۆ زۆر كه‌می كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ر نه‌بوو له ده‌رهاویشته‌كانی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و پریشكی ئاگری شه‌ڕ گه‌یشته هه‌رێم؛ زیاتر له یه‌ك هه‌زار هێرشی درۆنی و ئاسمانی كرانه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كوردستان شه‌هید بوون و زیانی گه‌وره‌ش به‌ر ژێرخانی وڵات كه‌وت، به‌ڵام به‌هۆی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه، مه‌سروور بارزانی توانی زاڵ ببێت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هێرش، قه‌یران و دژایه‌تییانه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كران.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆ، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراقیش له چه‌ندین رێگاوه دژایه‌تیی حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كرد و چه‌ندین شێوازیان به‌كارهێنا بۆ لاوازكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ت؛ له‌وانه‌ش: ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتی و گازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه زیانی گه‌وره‌ی به‌و كه‌رته گه‌یاند و بۆ ماوه‌یه‌كیش له كار كه‌وتن، هه‌روه‌ها بڕینی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، دروستكردنی چه‌ندین كه‌ناڵی میدیایی بۆ دژایه‌تیكردنی حكوومه‌ت و هاندانی هاووڵاتیان. به‌ڵام هیچ كام له‌مانه نه‌یانتوانی پڕۆژه‌كان بوه‌ستێنن، چونكه ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می مه‌سروور بارزانیدا به‌رهه‌م هاتووه راستییه‌كه و خه‌ڵكی كوردستان به چاوی خۆیان ده‌یبینن.

