zagros news agency

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 5/20 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پرسەنامەیەکدا ، سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە کە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لە دەستدا .

ئەمەش دەقی پەیامی سەرەخۆشییەکەیە:

پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی و حکومەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە بەڕێز حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوڕێکانیان .

لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبووان بخاتە بەر بەزەیی خۆی و سەبر و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و خەڵکی ئێران بە گشتی ببەخشێت. لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و هاوپشتی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2024/5/20

هەواڵی پەیوەندیدار

فوئاد حوسێن: چارەسەرکردنی دۆسیەی زیندانیانی داعش پێویستی بە یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان هەیە

سەڵاح

شاندێكی باڵای عێراق پاش كه‌مێكی دیكه‌ ده‌گاته‌ هه‌ولێر

سەڵاح

واست… بەهۆی سووتانی مۆڵێك له‌ شاره‌كه‌ 50 کەس گیانیان لە دەست دا

سەڵاح