zagros news agency

هه‌ولێر.. كاركردن له‌ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوه‌ڕۆ گه‌یشته‌ قۆناغی كۆنترێتكردن

ئەمڕۆ شه‌ممه‌، كاركردن له‌ پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌ك له‌ شاری هه‌ولێر گه‌یشته‌ قۆناغی کۆنکریتکردنی بناغە (Lean Concrete) كه‌ پڕۆژەیەکی ژێرخانی ئاوەڕۆیە و کاریگەریی مەترسیی لافاو کەم دەکاتەوە.
ئەم قۆناغەی پڕۆژه‌كه‌ مەودای نێوان وێستگەی (Sta. 0+920) تاوەکوو وێستگەی (Sta. 1+100) بە درێژیی (١٨٠) مەتر لەخۆدەگرێت، وەک ئامادەکارییەکی سەرەکی بۆ قۆناغەکانی داهاتووی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
جگه‌ له‌م پڕۆژه‌یه‌، ئێستا چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی ئاوه‌ڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان و كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده‌ی باران ده‌بێت.
No photo description available.
May be an image of railroad and road
No photo description available.
No photo description available.
May be an image of road
No photo description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆپخانەی ئیسرائیل باشووری لوبنانی کردە ئامانج

سەڵاح

پەرلەماتارێکی پارتی: رێكارەكانی ناردنی مووچەی فەرمانبەران هەفتەی داهاتوو دەستپێ دەکات

دڵشاد

وليد تۆفيق دەگەڕێتەوە نێو دنیای سینەما

ART