بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو ڕووداوەی ڕاگەیاند کە تێیدا لە ناو بازاڕی هەریر بە چەک هێرش کرایە سەر هاووڵاتییەک.
بەگوێرەی ڕوونکردنەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی دوێنێ هەینی (٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦)، چوار کەس لە ناو بازاڕی هەریر بە چەک هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییەک و گرتە ڤیدیۆیی ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە، تیمەکانیان لە بەشی پۆلیسی هەریر دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا و لە ماوەیەکی کەمدا توانراوە ناسنامەی تۆمەتباران بە ناوەکانی (هـ، خ، ح)، (ح، خ، ح)، (م، خ، ح) و (ب، ع، ش) دەستنیشان بکرێت و هەرچواریان دەستگیر بکرێن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە ئێستادا تۆمەتباران بەپێی ڕێکارە یاساییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

