zagros news agency

سێیەمین کۆنفرانسی کوردانی قەفقازیا لە جۆرجیا دەستی پێ کرد

 

ئەمڕۆ، ڕۆژی ٢١ـی ١١ (تشرینی دووەم / مژدار)ـی ٢٠٢٦، لە شاری تبلیسیی پایتەختی جۆرجیا، بە سەرپەرشتیی شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، سێیەمین کۆنفرانسی کوردانی قەفقازیا بە ناونیشانی (هەمەڕەنگیی ئایینی لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا) و بە ئامادەبوونی کوردانی ١٩ وڵاتی جیهان بەڕێوە چوو.

ڕۆژنامەنووس (کاروان باعەدری)، وەک نوێنەری بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسەکەدا ئامادە بوو.

لە کۆنفرانسەکەدا دوو پانێڵ پێشکەش دەکرێن و جەخت لەسەر فرەئایینی لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا و ئەو پێکەوەژیانە مێژووییە پڕدەوڵەمەندە دەکرێتەوە کە لە مێژووی کۆمەڵگەی کوردیدا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌ریم كاوه‌ بۆ زاگرۆس: له‌ 79ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سەرۆک بارزانی لە کاتی نائومێدیدا ئومێدی بەگەل و نیشتیمان داوه‌ته‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

یاسین

پاڕکێکی گەورە لەهەولێر دروست دەکرێت

یاسین