ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکی فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەڵبژاردنی ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی کەسایەتیەکی نوێ لەنێو دەستەی کارگێڕی یانەکە ئەویش ڕافایل نادالی ئیسپانی ئەفسانەی پێشووی یاری تێنسی سەرزەوی،کە لەو هەڵبژاردنەدا دەنگێکی خەیاڵی بەدەست هێنا.
نادال ڕێژەی زیاتر لە ٪٩٩ی دەنگەکانی بەدەستهێنا،کە ئەمە دەنگێکی خەیاڵی دەگرێتەخۆ،دوای هەڵبژاردنی نادال وتی؛شانازی زۆر بەخۆمەوە دەکەم لێرەم هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی جوانیەکان لێرە بمێننەوە و سەرکەوتنەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوامیان هەبێت.
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدیش دەربارەی هەڵبژاردنی نادال وتی؛زۆر خۆشحاڵین نادال بۆتە بەشێک لە خێزانەکەی ئێمە،لەربردوودا دەستکەوت و نازناوی زۆری بەدەست هێناوە و ئێستاش لێرەیە،هەمیشە وەکو مەدریدیەک خۆی نیشانداوە و هاوکارێکی گەورەمان دەبێت لە داهاتوو.
رافایل نادال دوای کاروانێکی گەورە و پڕ دەستکەوت لە جیهانی تێنسی سەرزەوی دواجار ساڵی ٢٠٢٤ کۆتایی بە ژیانی یاری کردنی هێنا و ئەمڕۆش بووە بەرپرسێک لەنێو دەستەی کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید.
“سەرکار رێبوار”

