zagros news agency

گەیشتنی کۆچبەرانی دیپۆرتکراو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بۆ لیبێریا

ڕێکخراوێکی حکومی لە وڵاتی لیبێریا رایگه‌یاند، 25 کۆچبەر کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دیپۆرتکرابوونەوە گەیشتنە لیبێریا.

ئەمە نوێترین گروپی کۆچبەرانی دیپۆرتکراوە کە لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا دەگەنە لیبێریا، لە دوای ئەو هەڵمەتەی کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دژی کۆچبەرانی نایاسایی دەستیپێکردووە.

لیبێریا وڵاتێكی هەژاری ڕۆژئاوای ئەفریقیا، لەم دواییانەدا ڕایگەیاندبوو کە لە ماوەی یەک ساڵدا پێشوازی لە تا 1,200 هاووڵاتی بیانی دەکات.

نوێنەرێکی “لیژنەی لیبێریا بۆ گەڕاندنەوە و نیشتەجێکردنەوە و تێکەڵکردنەوە” ڕایگەیاند کە 25 کۆچبەرەکە، کە دوو ژنیان تێدایە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی کاتژمێر 9:35 (بە کاتی ناوخۆ و کاتی گرینیچ) گەیشتوونەتە لیبێریا.

بەرپرسەکە ئەوەشی خستەڕوو کە زۆربەی ئەندامانی ئەم گروپە خەڵکی ئەمریکای باشوورن، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیاری نوێ لەبارەی خەرجکردنی مووچە گەیشت

یاسین

عێراق دەیەوێت لەڕێگەی بەندەرەکانی لوبنان و سووریاوه نەوت هەنارده بکات

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی کوڕی ئەیاد عەلاوی دەکات

یاسین