ئێستا له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژیی ئاوه‌ڕۆ به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده‌ی باران و لافاو، له قۆناغی جێبه‌جێكردندان، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه، دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كه له نزیك پڕۆژه‌ی شەقامێكی ٦٠مه‌تری لە نێوان شەقامی ١٢٠مه‌تری و ١٥٠مه‌تریی هه‌ولێر.
ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی و ژێرخانی ئاوەڕۆیە به مه‌به‌ستی پاراستنی شەقامەکە و ناوچەکانی دەوروبەری لە مەترسیی لافاو جێبه‌جێ ده‌كرێت كه کۆتایی بە کێشەی لافاو بۆ نێو ماڵی هاووڵاتییانی ئه‌و سنووره ده‌هێنێت.
ئێستا کارکردن لەم پڕۆژەیەدا لە قۆناغی داڕشتن و تەواوکردنی سەقفی ئاوەڕۆی بۆکسی تاک دایه و کۆنکرێتەکە قۆناغ بە قۆناغ ڕێک دەخرێت و بەرەو کۆتایی دەچێت.

