zagros news agency

ئاگادارییەک لە پارێزگای هەولێرەوە

ئاگاداریی گشت ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانە دەکەینەوە، کە بەهۆی لافاوەکەی شەوی 7ـی تشرینی دووەمی 2026 تووشی زیانی ماڵی و ئۆتۆمۆبیل بوون و تا ئێستا بە هەر هۆکارێک ناویان تۆمار نەکراوە، وەکو:

1. ئەوانەی تا ئێستا سەردانیان نەکردووە و ناویان تۆمار نەکردووە.
2. ئەوانەی لیژنەکان سەردانیان کردوون و لە کاتی سەردانەکەدا لە ماڵ نەبوونە.
3. ئەوانەی تا ئێستا پەیوەندییان بە هێڵە گەرمەکانی تایبەت بە زەرەر و زیانەکانی ماڵ و ئۆتۆمۆبیل نەکردووە .

ئاگادار دەکرێنەوە کە ڕۆژی سێشەممە، بەرواری 24/11/2026، وەک کۆتا وادە دیاری کراوە بۆ پەیوەندیکردن و تۆمارکردنی ناوەکان.

لە دوای ئەو بەروارە، لیژنە تایبەتمەندەکان کۆتایی بە کارەکانیان دێنن و هیچ داواکارییەکی نوێ وەرناگیرێت.

بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین پابەندی ئەم وادەیە بن، بۆ ئەوەی مافەکانیان پارێزراو بێت.

هێڵە گەرمەکان بۆ پەیوەندیکردن لە ڕێگەی واتسئاپ:
بەش ژمارەی پەیوەندی
زیانی ماڵان :ـ 07516407861 وەتسئاپ
زیانی ئۆتۆمۆبیل :ـ 07512146500 وەتسئاپ

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه‌

یاسین

گرۆسی: لەگەڵ ئێران پێشکەوتنمان بەدەست هێناوە، بەڵام کاتمان کەمە

سەڵاح

د. نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی” حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسه‌ له‌دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران”

یاسین