zagros news agency

روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە

 

دوێنێ شەممە، لە سەردانی بەڕێز فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بو هەرێمی كوردستان و دیدارو کۆبوونەوەکانی لە گەڵ بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی و بەڕێزان سەرۆکی هەرێم کاک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەت کاک مەسرور بارزانی، گفتوگۆیان لەبارەی گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرد بە تایبەتی بودجە و نەوت و دەروازە سنوورییەکان.

بەڵام لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، دەنگۆی ناڕاست و هەڵبەستراویان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکراوکردووەتەوە کە هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورە لە ڕاستی .
بە پێچەوانەوە، هەموو لایەک هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش و لە چوارچێوەی دەستوور ، چارەسەر بکرێن .

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
2026/11/22

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی پەمپی ئاوهەڵکێشان لە تاران

یاسین

بەرزترین ڕێژەی مردن بەهۆی گەرماوە لە بەلجیکا تۆمار کرا

یاسین

سەڵاح