zagros news agency

بەرزترین ڕێژەی مردن بەهۆی گەرماوە لە بەلجیکا تۆمار کرا

ڕۆژنامەی هێت نیووزبلادی بەلجیکی بڵاوی کردەوە بەلجیکا لە کاتی شەپۆلی گەرمای کۆتایی مانگی حوزەیراندا، بەرزترین ڕێژەی مردنی نائاسایی لە ئەورووپادا تۆمار کردووە.
ئامارەکانی پەیمانگای تەندروستیی گشتیی بەلجیکا (Sciensano) دەریان خستووە ژمارەی مردووان ٢ هەزار کەس لە ئاستی چاوەڕوانکراو زیاتر بووە.
بەلجیکا ڕێژەی ٤٨٪ مردنی نائاسایی تۆمار کردووە، لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە فەڕەنسا ٢٣٪ و لە هۆڵەندا ١٣٪ بووە. پسپۆڕان گوتیان هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان کاریگەرییان لەسەر زیادبوونی قوربانییەکان هەبووە.
گێرت مولنبێرگس، زانای ئاماری بایۆلۆژی لە زانکۆی لۆڤن گوتی جیاوازییەکی زۆر لە نێوان ناوچەی فلاندەرز و واڵۆنیادا هەیە و بێگومان ڕەهەندی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە پشتە؛ چونکە گەرما لە نێو شوقەیەکی بچووکدا زۆر زیاترە لە خانووێکی گەورە کە دەوروبەری سەوزایی بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان گەیشتنەوە وڵات

یاسین

‎تاران: هەڕەشەی ترامپ بە بەکارهێنانی سامانی ئێران پێشینەیەکی مەترسیدار دروست دەکات

گوران

ئەحمەدی نەژاد خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران تۆمار کرد

سەڵاح