لە بەیاننامەیەکدا یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای کرد لامین یەماڵی هێرشبەری تیپەکەیان بەهۆی هەست کردن بە ئازارەوە لە پاژنەی پێی بڕیاری پشوو پێدانی یاریزانەکەیان داوە لەپێناو پارێزگاری کردن لە تەندروستی تاکو بۆ داهاتوو باشتر ئامادە بێت لەیاری بەرامبەر یانەی سەباح یاری ناکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان بێت لامین یەماڵ پێکانەکەی قورس نییە،بەڵکو تەنها پێویستی بە پشوو هەیە بۆ چاکبوونەوە لە پێکانەکەی و بۆ یاری شەوی چواشەممە بەرامبەر یانەی سەباحی ئازەری یاری ناکات،بەڵام دەتوانێ بۆ یاری هەفتەی داهاتووی لالیگا بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیا دەتوانێت بەشداری بکات.
بارسێلۆنا یاری ڕابردووی بە ڕیمۆنتادایەک لەیانەی ڤیاڕیاڵ بردەوە و لامین یەماڵیش لەو یارییە نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات،کە گێمی یەکەم لێدانێکی سزای لەدەستدا.
“سەرکار ڕێبوار”

