لەیاری ڕابردووی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤیاڕیاڵدا ڕووداوێک لەسەر کورسی یەدەگەوە دوای یارییەکە وروژێندرا ئەویش توڕە بوونی فێرمین لۆپێزی ئەستێرەی یانە کەتەلۆنیەکە بەهۆی بڕیارێکی ناوبژیوان و چاوەڕوان دەکرێت دووچاری سزای ڕاگرتن ببێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هێرناندێز هێرناندێزی ناوبژیوانی یارییەکە لە خولەکی 74 ناوبژیوانی چوارەم پێی ڕاگەیاندم فێرمین لۆپێز لەسەر کورسی یەدەگەوە بەتوندی هاواری کردوە “یارییەکە تێک مەدە” جگە لەچەند وشەیەکی دیکە،لەدوای ئەو قسانە خێرا چۆتە ژووری جلگۆڕین و دەرفەتی نەداوە کارتی سووری ڕاستەوخۆی بەڕوودا بەرز بکەمەوە.
لە ئێستا بڕیاری ئەم بابەتە کەوتۆتە دەست لێژنەی سزادان و پێداچوونەوەی لالیگا،کە ئەگەرێکی زۆر هەیە فێرمین دووچاری سزای ڕاگرتن ببێتەوە و بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لارۆنیا و ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە لالیگا یاری نەکات ئەمەش دەبێتە گورزێکی کوشندە بۆ هانزی فلیکی ڕاهێنەر.
“سەرکار ڕێبوار”

