پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای کرد، بەهۆی بارودۆخی بەغدا و دۆسیەی جورف سەخرەوە، کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی بودجە خاوبوونەتەوە و پەسەندکردنی بودجەی 2027 دەکەوێتە ساڵی داهاتوو؛ چونكه كه‌شی سیاسی و گفتووگۆكان له‌م كاته‌دا له‌بارنیه بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه.
زیرەک زێباری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس، گوتی: ” تائێستا لێگه‌یشتنی كۆتایی یان رێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا دروست نه‌بووه، له‌سه‌ر پشكی بودجه‌ی 2027 بۆیه كه‌ش و هه‌وای سیاسی به‌گشتی له‌عێراق گونجاو نییه و چاوه‌رانی ده‌كرێت په‌سه‌ندكردنی بودجه بكه‌وێته ساڵی داهاتوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پشووی یاسادانانی پەرلەمان کە دەبوو لە 1ـی تشرینی دووەم دەست پێ‌بکات، بەڵام تا 1ـی کانوونی یەکەم درێژ کرایەوە، بۆیە مانگی داهاتوو پشووەکە دەست پێدەکات و باوەڕ ناکات جارێکی دیکە درێژ بکرێتەوە؛ جیاله‌وه‌ش كۆده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌م ره‌شنوسی بودجه‌ی عێراقه نییه.
ده‌شڵێت: “هه‌رێمی كوردستان به‌وه رازییه كه له %12ی بودجه‌ی بۆ دیاری بكرێت بەو مەرجەی مووچەی مووچەخۆران لە خەرجیی فیعلی دەربهێنرێت. بەڵام سەبارەت بە بوونی دڵنیایی لە بەغدا، ئاشکرای کرد، لەسەر جێگیرکردنی ئەو مەرجە تا ئێستا هیچ گەرەنتی و بەڵێنێکی فەرمی نەدراوە؛ تەنیا یەک بەڵێنی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە کە گوتوویەتی: “تا من سەرۆکوەزیران بم، ناهێڵم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بوەستێت.”

