پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 11/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هەیسەم ئەلزەحاف، وەزیری وەرزشیی لیبیا کرد.
وەزیری وەرزشیی لیبیا ، وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین بە سەردانی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەولێر، سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی لیبیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە و ئاماژەشی بەوە دا کە خوازیارن لە ئاییندەدا، کونسوڵخانەی لیبیا لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.
سەرۆکی حکومەت، ئامادەییی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ لیبیا دەربڕی.

