ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس، ئاشکرای کرد کە کۆمپانیاکەیان نەخشەسازیی تاوەرێکی زۆر بچووکی پەیوەندییەکانی بۆ سەربانی باڵەخانەکان تەواو کردووە، بە ئامانجی بەهێزکردنی تۆڕەکان و کۆتاییهێنان بە ناوچە بێ هێڵەکان.
بە گوتەی مەسک، ئەم تاوەرە بچووکانە دەتوانن هێڵی پەیوەندی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بکەن و سەرجەم ناوچە بێ هێڵەکان لە سەرتاسەری جیهاندا لەناو ببەن.
ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە پڕۆژە فراوانەکانی سپەیس ئێکس بۆ پەرەپێدانی تۆڕی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان دادەنرێت. ئامانجی سەرەکی لەم داهێنانە نوێیە، دابینکردنی پەیوەندییەکی بەردەوام و خێرایە بۆ هەموو بەکارهێنەران لە هەر شوێنێک بن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ژێرخانی گەورە و تێچووی گرانی تاوەرە نەریتییەکان هەبێت.

