zagros news agency

هەولێر…. کارنامە و پڕۆژەکانی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ڕاگەیاندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.11.25، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە بارەگای مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە هەولێر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د.زانا مەلا خالید، بەپرسی لقی2، ئەحمەد كانی، بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن، د.ئیدریس محمەد، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک و خانزاد ئەحمەد ئەمینداری ئەنجونەنی باڵای خانمان و سکرتێری یەکێتی ئافرەتان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیكەی حکومی، حزبی و چالاکوانانی بواری مافەکانی ئافرەتان، مەراسیمێکی تایبەت بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کارنامە، بەرنامە و پڕۆژەکانی خۆی بۆ هەڵمەتی نیشتمانیی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان خستەڕوو. بڕیارە لە ماوەی ئەم 16 ڕۆژەدا، لە ڕێگەی زنجیرەیەک چالاکی، سیمینار، وۆرکشۆپ و هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە لە سەرتاسەری کوردستان، تیشک بخرێتە سەر ڕێگریکردن لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە کۆمەڵگەدا.
لە میانی مەراسیمەکەدا، جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان دامودەزگاکانی حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرایەوە بۆ بنبڕکردنی دیاردەی توندوتیژی، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام و یەکسان بۆیان لە کۆمەڵگەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ڤیدیۆ… تێكدانی به‌شێك لەو كێڵگە کشتوکاڵیانەی بەرهەمەکانیان بەئاوی پیس ئاو دەدن

سەڵاح

سامان عەبدوڵلا: لە پێناو سەلامەتی قوتابییان ڕێگەی تر بۆ خوێندن دەگرینەبەر

دڵشاد

گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان پارێزگاکان راگیرا

سەڵاح