بە مەبەستی بەدواداچوون و دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییەکان، لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ (سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ) بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ و نوێنەری کشتوکاڵی ناوچەکە، پشکنینی کۆتاییان بۆ پرۆژەی کارگەی وشککردنەوەی گەنمەشامی لە گوندی منارە ئەنجام دا.
لە سەردانەکەدا، لێژنەی ناوبراو لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوش و چۆنیەتیی کارکردنی پڕۆژەکە بوون، و ڕێنمایی پێویستیان پێشکەش بە خاوەنی پڕۆژەکە کرد بۆ ئەوەی بە تەواوی پابەندی یاسا و ڕێنماییە فەرمییەکان بن لە پرۆسەی بەڕێوەبردن و کارکردنی کارگەکەدا.

