zagros news agency

وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم؛ دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لەنێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانى ناوەراست و باشورى عێراق کرایەوە

دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان (2025-2026)، لە ئێستاوە دەتوانن بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشورى عێراق پێشکەش بکەن، هەروەها دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراقیش بەهەمان شێوە دەتوانن لە ئێستاوە بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پێشکەش بکەن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت؛ لە ئەنجامى هەماهەنگى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى فیدراڵ، بریاردرا بە دابینکردنى کورسى خوێندن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشورى عێراق بۆ خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان، بەپێچەوانەوەش دابینکردنى کورسى خوێندن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراق. بۆ ئەم مەبەستە لە ئێستاوە سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى عێراق لە ڕێگەى لینکى هاوپێچ دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن.
دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى لینکى (dirasat.mohesr.gov.iq) داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عێراق لە ئەمڕۆوە (25/ 11/ 2026) تاکو ڕێکەوتى (2026/11/29) دەتوانن پێشکەش بکەن.
هەروەها دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراق لە ڕێگەى لینکى (regayzanko.com) داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە ئەمڕۆوە (25/ 11/ 2026) تاکو ڕێکەوتى (2026/11/29) دەتوانن پێشکەش بکەن.
تێبینی بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان:
١- پێشکەشکارانی هەرێم لە زانکۆکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دوای وەرگرتنیان ناتوانن داوای گواستنەوە ياخود میوانداری بۆ زانکۆکانی هەرێم بکەن.
٢- هەر کەسێک کە داواکاری پێشکەشدەکات و لەم بەرنامەیە وەردەگیرێت، ئەنجامی وەرگرتنی پێشووی لە زانکۆکانی هەرێم دەسڕێتەوە.
٣- هاوپێچ بریتیە لە (دلیل الطالب) لاپەڕەى (٢٣) بەمەبەستى وردەکارى پێشکەشکردن.
إطلاق استمارة التقديم لقبول الطلبة من خريجي المدارس الإعدادية الاتحادية في جامعات أقليم كردستان وقبول الطلبة من خريجي مدارس الأقليم في الجامعات الحكومية
تعلن وزارتا التعليم العالي والبحث العلمي في الحكومة الاتحادية وحكومة إقليم كردستان فتح استمارتي التقديم لقبول الطلبة من خريجي المدارس الإعدادية في الحكومة الاتحادية في جامعات الأقليم وقبول الطلبة من خريجي مدارس الأقليم في الجامعات الحكومية الاتحادية للسنة الدراسية 2027/2026.
ويقتضي من الطلبة الاطلاع على الضوابط الخاصة بالتقديم وتثبيت خياراتهم عبر الاستمارتين الإلكترونيتين بما لا يقل عن اختيار واحد ولا يزيد عن 25 خيارا ويستمر التقديم إلى غاية الاحد الموافق 2026/11/29 وحسب تطبيق (منصة قدم) والروابط ادناه:
رابط تنزيل منصة قدم على google play👇:
رابط تنزيل منصة قدم على apple store👇:
او الاستمارة الخاصة بخريجي مدارس الأقليم للتقديم الى الجامعات الحكومية الاتحادية👇:
او الاستمارة الخاصة بخريجي المدارس الإعدادية للحكومة الاتحادية للتقديم إلى جامعات أقليم كردستان 👇:

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆڕانی رەنگی نینۆک نیشانەی کێشەی تەندروستیی شاراوەیە

یاسین

٣١ تایبه‌تمه‌ندی سیر که تا ئێستا نایزانن

یاسین

تۆوی برنج بۆ وەرزی هاوین دابەشدەکرێت

سەڵاح