zagros news agency

حکوومەتی عێراق ڕۆژێک ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند

 

بەهۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران، حکوومەتی عێراق سبەی سێشەممە وەکو ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، 20-05-2024، باسم عەوای، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “وەکوو هاوخەمی و هاوسۆزییەک لەگەڵ گەل و حکوومەتی ئێران”، بەهۆی کۆچی دوایی سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەی وڵاتەکە؛ سبەی سێشەممە، 21-05-2024 لە سەرتاسەری وڵات ماتەمینی گشتییە.

لە لایەکی دیکەوە هەر یەکە لە ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، سووریا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و لوبنانیش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتییان بەهۆی ڕووداوەکەوە لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەى عەین ئەسەد وعەدیدە کەوتوونەتە جموجۆڵ

سەڵاح

بلینکن : کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ سوودانی ئەنجامدا

یاسین