zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/11/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخی ئێستای عێراق، بەتایبەتی پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و بڕیارەکانی حکوومەتی فیدراڵیان دەربارەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.

هەردوولا تيشكيان خسته‌ سه‌ر گرنگيى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شيان له‌ بواره‌ جياكاندا‌، هه‌روه‌ها جه‌ختيان لە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی هەولێر ـ بەغدا بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.

دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو كه‌ به‌ڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو. له‌مباره‌يه‌وه‌ جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئەفغانستان 340 کەس بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە بوونە قوربانی

سەڵاح

ئاری نانەکەلی بۆ زاگرۆس: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٦ هەزار و ٥٠٠ كه‌س پەیوەندییان بە پارتییەوە کردووە

یاسین

عومرەکارێکی کورد لە مەدینە کۆچی دوایی کرد

یاسین