ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠٢٦/١١/٢٨ ، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به پرسە هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ٢٠٢٦/١٢/١ كه له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت و داكۆكیكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا و به هاوبه‌شی به‌رگریكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

