zagros news agency

هەولێر …فیستیڤاڵی بەرهەمە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکان بە بەشداریی جووتیاران و خاوەن پڕۆژە کشتوکاڵییەکان دەستی پێکرد

 

ئەمڕۆ شەممە، 28.11.2026 فیستیڤاڵی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە شاری هەولێر، لە بەردەم پارکی شانەدەر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەید هێمن بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بەڕێوەچوو.
ئەم فیستیڤاڵە کە بە چاودێریی پارێزگاری هەولێر و بە هاوبەشیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر و سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر ڕێکخراوە، ئامانجی پاڵپشتیکردنی جووتیاران و خاوەن پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان و ناساندن و بەبازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان و فراوانکردنی دەرفەتەکانی فرۆشتنی بەرهەمی ناوخۆییەکانە .

لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەکەدا، ژمارەیەکی زۆر لە جووتیاران و بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی بەشدار بوون و بەرهەمە جۆراوجۆرە کشتوکاڵییەکانیان ناساند.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم فیستیڤاڵە ئەوەیە کە بەشداریی جووتیاران و بەرهەمهێنەران بە تەواوی بێبەرامبەرە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی بارگرانییەکانی بەرهەمهێنان و پشتگیریکردنی جووتیاران و پڕۆژە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکان دێتەوە.

ئەم چالاکییە هەروەها هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان بەرهەمهێنەران و بازاڕی ناوخۆ، هاندانی هاوڵاتیان بۆ کڕینی بەرهەمی خۆماڵی و ناساندنی توانایی و بەرهەمی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان؛ بە جۆرێک کە دەرفەتی زیاتر بۆ جووتیاران و خاوەن پڕۆژەکان بڕەخسێنێت و ڕۆڵی بەرهەمی ناوخۆیی لە جوڵەی ئابووری و بازاڕی هەرێمدا بەهێزتر بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

شێروان حه‌یده‌ری: دادگای فیدرالی چونكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ناده‌ستووری دامه‌زرا رۆژی گه‌یشته‌ ئه‌مرۆ

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی دەکات

یاسین

کۆریای باشوور تەکنەلۆژیای بینین بۆ چاویلکە زیرەکەکان پەرەپێدەدات

یاسین