zagros news agency

کۆمپانیا بیانییەکانی عێراق بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکانییان ناچار بە بەرتیلدان دەکرێن

کریستیانە هوومان، باڵێۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەڵێت، زۆرینەى ئەو کۆمپانیا بیانییانەى لە عێراقدا کاردەکەن لە لایەن بەرپرسانى ئەم وڵاتەوە بابەتى بەرتیلدانییان لە بەرانبەر جێبەجێکردنى بەرنامەى کارەکانیاندا بۆ پێشنیارکراوە، ئەمەش وایکردووە کۆمپانیا بیانییەکان عێراق بە وێستگەیەکى مەترسیدارى وەبەرهێنان بزانن و نەوێرن رووى تێبکەن.

هوومان راشیگەیاند، پێدانى بەرتیل لە وڵاتى ئەڵمانیادا زۆر مەترسیدارە و لێپێچینەوەى یاسایی توندى هەیە، بەڵام لە عێراق شتێکی ئاساییە و بەرپرسانى باڵا ئەو کارەدەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەتائیبی حیزبوڵڵا: محەمەد باقر سەعدی سەر بە ئێمە نییە

یاسین

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

یاسین

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر: خاوەن زەوییەکانی گردجووتیار له باج و ڕسوماتەكانى بەناوكردن دەبەخشرێن

سەڵاح