zagros news agency

ئیسپانیا پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات

مارگریتا ڕۆبلێس، وەزیری بەرگری ئیسپانیا ئامادەکردنی پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند، کە بڕیارە تا کۆتایی مانگی حوزەیران بگاتە ئەو وڵاتە.

 لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری ئیسپانیادا بڵاوکراوەتەوە و هاتووە، “وەزیری بەرگریی ئیسپانیا ڕایگەیاندووە، لە نێو ئەو ئامێرانەی کە لە پاکێجەکەدا دەخرێنە ڕوو، کاروانی دووەمی تانکی لیۆپارد هەیە، کە لە کۆتایی مانگی داهاتوو بەدەستیان دەگات“.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەقەمەنی بۆ تۆپی 155 ملم و سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت لە پاکێجەکەدایە، جگە لە سیستەمی پاراستنی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستەمی چاودێری و شوێن پێهەڵگرتنی ڕووناکی ئەلیکترۆنی.

 لە سەرەتای مانگی ئایاردا وەزیری بەرگری ئیسپانیا ڕایگەیاند، کە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کاروانێک لە مووشەکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتیان گەیاندووەتە ئۆکرانیا.

 ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا دووپاتی کردەوە، کە دابینکردنی چەکی نوێ بۆ ئۆکرانیا هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی بەرەی ئۆکرانیا ناکات، بەڵکو تەنیا دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی ململانێکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نووسەر و ڕۆشنبیری عەرەب دەكات

سەڵاح

بەبەشداری ئەمەریکا کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی له شاندێکی سەڵتەنەی عومان دەکات

یاسین