zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كۆرسی راهێنانی لە وڵاتی هۆڵەندا بۆ فەرمانبەر و مامۆستایانی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

وەزارەتى خوێندنى باڵا سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسی راهێنانی جۆراوجۆری لەسەر ئەرکی حکوومەتی هۆڵەندا بە ناونیشانی (The Shiraka Training Programme (STP ڕاگەیاندووە.

بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک مەرجەکانی بەرانامەکەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی بەشداریکردنى لە کۆرسەکانی راهێناندا هەیە، پێویستە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی کۆرسەکان بکات:-

https://www.shiraka.nl/en/shiraka-training-programme-stp

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند كە بۆ کۆرسەکانی راهێنان هیچ مەرجێکیان نییە، بەڵام مامۆستا و فەرمانبەران لە کاتى داواکردنی نووسراوی پشتگیری، پێویستە سەرەتا نووسراو لە فەرمانگەکەی خۆی بهێنێت، ئەو کات وەزارەت دەتوانێت پشتگیری کاندید بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمانبەرێك 80 ملیار دیناری بە گەندەڵی لە وەزارەتی دارایی عێراق دەست کەوتووە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سێ هاوڵاتی‌ مەدەنی لە هێرشێکی تورکیادا لە گوندەکانی “سەرێ کانێ” کوژران

یاسین