zagros news agency

شەش رێکار بۆ پێشگرتن لە تای خوێنبەربوون كاری پێده‌كرێت

 

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان گرتنەبەری شەش رێکاری بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون راگەیاند.

رێکارەکان ئەمانەن:

یەکەم: پێویستە سەربڕینى ئاژەڵان لە سەربڕخانە فەرمییەکان بێت و بە پشکنین و مۆری فەرمیی ڤێتێرنێری بکەوێتە بازاڕ، سەربڕین لە سەر رێگە و شەقام و لاکۆڵانەکان قەدەخەیە.

دووەم: پشکنینى پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بۆ ئاژەڵەکان بکرێت بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان.

سێیەم: پێویستە رێکارە تەندروستییەکان لە پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و بەکارهێنانى کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکان رەچاو بکرێت.

چوارەم: پێویستە لە خاڵە سنوورى و فڕۆکەخانەکان پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکرێت کە دێنە نێو هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان.

پێنجەم: وەزارەت رێکاری پێویست دەگرێتەبەر بە مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆر (قڕنە) کە هۆکاری سەرەکیی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونە لەنێوان ئاژەڵەکان و ئەم هەڵمەتە هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

شەشەم: کۆنترۆڵکردنی دیاردەی بازرگانیی ئاژەڵان بە شێوەی نافەرمی لە دەرەوە و نێو هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها رێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵی ئەو پارێزگایانەی کە نەخۆشییەکە تێیاندا بڵاو بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزخانەی عێراق له رووسیا هۆشدارییەک دەدات

سەڵاح

بە گوژمه‌ی زیاتر لە 933 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی نوێی خزمەتگوزاری لە 8ی حەسارۆک ده‌ستیپێكرد

سەڵاح

سۆپاس نامەیەک ژ مەكتەبا رێكخستنا پارتی ل پارێزگەها دهـوكێ

یاسین