دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(٢٠ کیلۆ) ماددەی هۆشـبەریش لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا .
ئهمهش راگهیهنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانه:
لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی ٢٢ـی٥ـی٢٠٢٤ تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار کە کاری بازرگانییان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیربکەن ، هاوکات لەم چاڵاکیەشدا بڕی (٢٠ کیلۆ) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەناو شاری هەولێر دەستی بەسەردا گیرا.
لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .
جێی ئاماژە پێدانە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاکو ٣٠ـی ٤ـی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و تەواوی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش توانیوویانە (580) تۆمەتبار دەستگیربکەن، لەو ژمارەیە ( 328 ) یان لە کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەرەوە گڵاون ، سەرجەمی ئەم تۆمەتبارانە دۆسیەکانیان لەدادگەن بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٢٣ـی ٥ـی ٢٠٢٤