ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی2ی2024، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان، شێخ نیاز ڕاغب نه‌قشبه‌ندی، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌رپرسانی نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان هه‌موو هه‌وڵێكیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاریی و ئاسانكاری پێشكه‌ش به حاجیان و عومڕه‌كارانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، له‌م بواره‌شدا هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقی دا هه‌بووه، كه دواجار به هه‌وڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایەنی پەیوەندیدار توانرا پاره‌ی حاجیانی ئه‌مساڵ 2024 به دینار وه‌ربگیرێت له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی فه‌رمیی دۆلار كه بۆ هه‌ر 100 دۆلار به 132000 دینار دانراوه.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی راسپارد، كه له سبه‌ی رێكه‌وتی 11/2/2024 ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجیان بكه‌ن، كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و له 18/2/2024 كۆتایی دێت و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌ر كه‌سێك له‌و ماوه‌یه‌دا پاره‌ی حه‌ج نه‌دات مافی حه‌جكردنی نامێنتێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج وعومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه بۆ ئه‌مساڵ ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌رچووه، له رێگه‌ی نووسینگه‌كانمان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجییان ده‌كرێت له كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا، ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كاته‌وه كه ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه كه پاسپۆرتییان نییه، یاخود ماوه‌ی به‌سه‌رچووه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌ست به ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه مافی حه‌جكردنی نامێنێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌وه خرایه‌ڕوو، كه تێچووی حه‌جی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان تێچووی حاجییانی عێراقه، كه بۆ گه‌شتی ئاسمانی به فرۆكه بریتییه له ( 6.350.000 ) شه‌ش ملیۆن و سێ سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، بۆ گه‌شتی وشكانیش( 5.300.000) پێنج ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار دیناره، هه‌ر كه‌سێكیش مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو بوو دواتر مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كه‌ی نابێت.